بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە کەرەنتینەی مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری ئەمریکا و جێگرەکەی هەواڵی دا و وتی: تا ئێستا ٣٧ کەس لە کۆمەڵەی پێنتاگۆن تووشی ڤایرووسی کۆرۆنا هاتوون کە ١٨ کەسیان سەر بە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتەن.
حەوتەی پێشوو بەرپرسێکی پێنتاگۆن هوشداری دا کە ئاماری فەرمی سەربازانی تووشبووی ئەو وڵاتە بە ڤایرووسی کۆرۆنا جیاوازە لە ئامارە ڕاستەقینە و وتیشی: بە ئاوردانەوە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکی لە جێ جێی جیهان، کەواتە ڕێژەی تووشبووانی ئەمریکی بە کۆرۆنا زیاترە لەو ڕێژەی ڕاگەیێندراوە.
بۆچوونی ئێوە