AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٢٥ ٢١:٣٦

ئایەتوڵڵا خامنەیی:

بەرنامەکانی لێژنەی نەتەوەیی بۆ ڕێگری لە تەشەنەی کۆرۆنا ئەبێ بەڕێوە بچێت

بەرنامەکانی لێژنەی نەتەوەیی بۆ ڕێگری لە تەشەنەی کۆرۆنا ئەبێ بەڕێوە بچێت

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەر بەڕێوە چوونی بەرنامەکانی لێژنەی نەتەوەیی و وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی کۆرۆنا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە نووسراوێکدا، لە سەر بەڕێوە چوونی بەرنامەکانی لێژنەی نەتەوەیی و وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی کۆرۆنا جەختی کرد و وتی: گەڵاڵەی بەسیجی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنای تێکەڵ بە پشتیوانی زانستی و هزری ئایینی و جیهادی و مرۆییە.

بە ناوی خودا

لە زەحمەتەکانی وەزیری بەڕێز و هاوکارەکانی دەسخۆشی دەکەین. بەرنامەکانی لێژنەی نەتەوەیی بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی کۆرۆنا ئەبێ بەڕێوە بچێت. گەڵاڵەی بەسیجی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنای تێکەڵ بە پشتیوانی زانستی و هزری ئایینی و جیهادی و مرۆییە. گەڵاڵەیەکی کارامەیە و هەر ئەو شتەیە کە بەڵا دەکاتە نیعمەت و هەڕەشە دەکاتە دەرفەت بە پشتی خودا.

داوای لەش ساغی بۆ ئەو جەهادگەرانە لە خودای گەورە دەکەین.

٢٥ ی ڕەشەممەی ١٣٩٨

News ID 31548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha