بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی "هەڵکشان بەرەو دەربەندی لێڵ" وەک یەکەمین بەرهەمی چیرۆکی "کاوە محەمەد زادە" نووسەر و ڕەخنەگری سەقزی، لە ١٠ کورتە چیرۆک لە دووتۆی ٣٦١ لاپەڕە پێکهاتووە.
محەمەد زادە لەبارەی تایبەتمەندیی چیرۆکەکانی دەڵێ: لەم چیرۆکانەدا هەوڵ دراوە بە ئاوردانەوە لە دژوازییەکانی ژیانی مرۆڤی کورد و هەڵدانەوەی توێکڵی ڕووکەشی جڤاک و تاک، نهێنییەکان بەوپەڕی قووڵایی و دژوازییەوە دەربخرێت. هەر بۆیە لە زۆربەی چیرۆکەکاندا پێکاهەڵپژانێکی بەرچاو لە نێوان سێکوچکەی نەتەوە، ئایین و ژیانی ڕۆژانەدا ئەبیندرێت.
ئاماژەی بەوەش داوە: خوێنەری بە خوێندنەوەی ئەو چیرۆکانە دەتوانێ ڕوانگەیەکی نوێ سەبارەت بە چیرۆک، گێڕانەوە و سیاسەت و جڤاکی کوردی ئەزموون بکا کە هێشتا تەواو پێنەگەیشتووە و بەردەوام لە سەرهەڵدان و چرۆکردندایە.
Your Comment