بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له پیامێکدا بۆ ئازاد توفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، یاد و یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی کارەساتی هەڵەبجەی به‌رز ڕاگرت.
شوشته‌ری له په‌یامه‌که‌یدا ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه که ئه‌م ڕوداوه تاوانکاریه له دژی خه‌ڵکی سته‌ملێکراو و قاره‌مانی هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن ڕژێمێکی تاوانکار و به سودوه‌رگرتن له چه‌کی کیمیاویی دروستکراو له‌لایه‌ن هه‌ندێک له وڵاته ڕۆژئاواییه‌کانی بانگه‌شه‌کاری به‌رگری له مافی مرۆڤه‌وه، به‌کێک بوو له تراژیدیه گه‌وره‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه مرۆڤایه‌تی له‌م ڕووه‌وه قه‌رزاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌و شاره‌یه.
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌دا ئاماژه‌ی کرد به‌وه‌ی که له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ئه‌رکی مرۆڤایه‌تی و ئیسلامی خۆی، پاڵپشتی و پشتگیری له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه کرد. ئه‌م پاڵپشتیانه له گه‌لانی ناوچه‌که به تایبه‌ت گه‌لی دۆست و برای عێراق، له قۆناغه جیاوازه میژوویه‌کانی وه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندڕه‌وی دا به‌رده‌وام بوو. له بارودۆخێکدا که جیهان له نێویاندا گه‌لانی ناوچه‌که گرفتاری کۆستی گه‌وره‌ی ڤایرۆسی کوشنده‌ی کۆرۆنا بووه و به‌م هۆیه‌وه مه‌راسیمی یادی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، هیواخوازم ئه‌م به‌ڵا نه‌فره‌تیه له کۆڵی جیهان، ناوچه‌که و گه‌لانی گه‌وره‌ی ئێران و عێراق ببێته‌وه.

په‌یامی سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی بۆ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به بۆنه‌ی ساڵیادی کاره‌ساتی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه نێردرا.
News Code 31541
بۆچوونی ئێوە