بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، فەخرەدین کۆچا وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند: ٣ کەسی دیکە لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون.
لە هەمان پێوەندیدا، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیاش ڕایگەیاند: گەشتەکانی تورکیا بۆ ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، دانیمارک، بەلژیکا، نورویژ، نەمسا، سوید و هۆڵەندا لە ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ تا ١٧ ی ئاپ ڕادەگیردرێن. پێشتریش گەشتەکانی تورکیا بۆ ٥ وڵاتی تر ڕاگیرابوو.
شیاوی باسە تورکیا لە ئەو وڵاتانە بوو کە تووش بوون بە نەخۆشی کۆرۆنای بە بۆنەی بەستراوی ئابووریەکەی بە گەشتیارییەوە نکۆڵی دەکرد.
Your Comment