تورکیا لە یەک حەوتەدا ۶ ڕۆژنامەڤانی دەستبەسەر کردووە

سارۆخان ئولچۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە زیندانی کردنی سەرنووسەر و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ڕۆژنامەی ینی یاشام لە تورکیا ڕایگەیاند: لە یەک هەفتەدا ٦ ڕۆژنامەڤان لە تورکیا زیندانی کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سارۆخان ئولچۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە زیندانی کرانی سەرنووسەر و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ڕۆژنامەی ینی یاشامی تورکیا ڕایگەیاند: لە ڕوانگەی دەسەڵاتی سیاسی تورکیاوە بڵاو کردنەوەی هەواڵ تاوان دێتە ئەژمار. لە یەک هەفتەی دواییدا ٦ ڕۆژنامەڤان لە تورکیا زیندانی کراون و دەیان ڕۆژنامەڤانی تر دەستگیر کراون.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو ڕۆژنامەڤانانەی کە لە سنوورەکان لە پەنابەرەکان هەواڵ بڵاو دەکەنەوە دەکەونە بەر پەلاماری دەسەڵاتەوە. ئەگەر پێتان وایە سیاسەتەکانتان لە بەرانبەر پەنابەرەکان ئەخلاقییە و هیچ کێشەیەکی نییە بۆچی لە بڵاو کردنەوەی هەواڵ لە ئەو بوارەوە زیز دەبن؟ بۆچی ئەو هەواڵنێرانەی کە چوونەتە سەر سنوور دەستگیر دەکەن و ڕێگری دەکەن لە بڵاو بوونەوەی هەواڵ لە سەر پەنابەرەکان؟

News Code 31459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =