سەرهەنگ ئەمیر هووشەنگ حەیدەریان لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: پاش پێوەند خەڵک لە گەڵ پۆلیسی ١١٠ لە سەر ڕوودانی تەقە لە پارکی کێوی ئاویەری سنە، هێزی ئینتزامی چوونە ئەو شوێنە.
ناوبراو زیادی کرد: کوژراوەکە کە بە چەکی ڕاو گوللەباران کرابوو لە لایەن ژمارەیەک لە هاووڵاتیانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە کە لە کۆتاییدا گیانی خۆی لە دەست دا.
سەرهەنگ حەیدەریان وتیشی: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەو بارەوە کراوە و بکوژەکە ناسراوەتەوە و لە لایەن پۆلیسەوە شوێنگیری دەکرێت و کاتێک کە دەستگیر کرا لە ڕێگای مێدیا فەرمییەکانەوە ڕادەگەیێندرێت.
Your Comment