بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران, کاردانەوەی به بەیاننامەی میدیایی بێ بنەمای کۆمیتەی چوار قۆڵی کۆمکاری عەرەبی کە پێکهاتووە کە عەرەبستان، یەمەن، بەحرەین و میسر، نیشان دا.
مووسەوی وتی: وڵاتانێک کە خۆیان هۆکاری ناسەقامگیری، نائەمنی و پەرەدان بە تیرۆریزمی ناوچە بوون و هەن ئەو قسە بێ ناوەڕۆکانە دژی ئێران دەڵێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پێکھێنان و پشتگریی ھەمەلایەنە لە تیرۆریستان و دڕندەکارانی داعشی لە عێراق و سووریا، ھەڵایساندنی شەڕی گەمژانە لە یەمەن و لەنێو بردنی ژێرخانەکان و لە خاک و خوێندا گەوزاندنی دەیان ھەزار یەمەنی و قات و قڕی و برسیەتیی ملیۆنان مرۆڤ لە یەمەنی بە بەشێک لەو ھەنگاوە قەرەبوو ھەڵنەگرەکانی ئەو وڵاتانە زانی کە لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی ساختە و چەواشەکاری چوارقۆڵی وڵاتە عەرەبییەکان هاتۆتە ئاراوە.
موسەوی وێڕای بە ئێرانی ناوبردانی سێ دوورگەکەی ئەبوموسا و تونبی گەورە و تونبی بچوک، وتیشی: دەرکردنی بەیاننامەگەلی چەندپاتەوە بوو ھەتا ئێستا ھیچ گرفتێکی ناوچەکە و جیھانی ئیسلامی چارەسەر نەکردووە.
ناوبراو ھەروەھا جەختی لە خۆماڵی بوونی توانستی سەربازی و بەرگریی مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و ڕایگەیاند: ئەم توانستە قەت ھەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی نەبووە و دانوستانیشی لە سەر ناکرێت.
مووسەوی وێرای ئامۆژگاریی وڵاتانی عەرەبی بەوەی کە خۆیان نەکەن بە جبەخانەی چەکەمەنییەکانی ئەمریکا و چەک و چۆڵ ھیچ یارمەتییەکی دەسەڵاتی نیشتمانیان نادات، بیری هێنایەوە: ئەو وڵاتانەی کە چاویان نوقاندووە لە داگیرکرانی فەلەستین لە لایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە و بەوپەڕی سەرشۆڕییەوە لە پاڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیدا لەبارەی ڕاگەیەندرانی گەڵاڵەی خایەنانەی "مامەڵەی سەدە" وەستاون، قەت بۆیان نییە پشتیوانیی شەرفەمەندانەی ئێران لە بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان بخەنە ژێر پرسیارەوە.
Your Comment