بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی شارەوانی سەردەشت لە پێشنیاری ناولێنانی گۆڕەپانێک لە سەر شەقامی وەرزشی شاری سەردەشت بە ناوی جیهان پاڵەوان "سیامەند ڕەحمان"ەوە هەواڵی دا.
وتیشی: ئەم بابەتە رۆژی ڕابردوو لە دانیشتنی فەرمی شۆڕای ئیسلامی شاری سەردەشت پەسند کرا.
سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی کەمئەندامی کورد کە لە ساڵی ٢٠١٦ بە هەڵگرتنی کێشی ٣١٠ کیلۆگرامی لە یاریگەلی پارائۆلەمپیکی ڕیۆ، نازناوی بەهێزترین پیاوی جیهانی پێبەخشرا، شەوی یەکشەممە بە هۆی وەستان و جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و لە قەڵاتگای سەر بە شاری شنۆ ئەسپاردە کرا.
بۆچوونی ئێوە