بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە شەشەمین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا، تووشبوەکە بەساڵاچوە و تەمەنی 70 ساڵە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆش یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند: ئەو هاووڵاتییە بە ساڵاچووەی ئەمڕۆ توشی کۆرۆنا بو، گیانی لەدەستدا، بەوەش یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.
یەکی ئەم مانگە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی توشبوونی چوار كه‌سی له‌سلێمانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
و ئاشكرایكرد، سه‌رجه‌میان پێشتر سه‌ردانی ئێرانیان كردووه‌و له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان و ته‌ندروستیان جێگیره.
ئێوارەی دوی ئەم مانگەش، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایانگەیاند، کەسێکی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
بۆچوونی ئێوە