AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٩ ١٤:٢٩

دوای بڕیاری تورکیا؛

پەنابەرە سوورییەکان سنووری تورکیایان بەزاند

پەنابەرە سوورییەکان سنووری تورکیایان بەزاند

دەروازە سنوورییەکانی تورکیا لە گەڵ ئەورووپا بە ڕووی پەنابەرە سوورییەکاندا کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن تورک، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێک لە سەر بڕیاری دەوڵەتی تورکیا بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی لە گەڵ ئەورووپا بە ڕووی پەنابەرە سوورییەکان، هەندێک وێنە لە ئەدیرنە بڵاو بووەتەوە کە باس لە دەسپێکی شەپۆلێکی نوێی چوونی پەنابەرەکان بەرەو ئەورووپا دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نزیک بە ۳۰۰ بەنابەر کە لە نێوانیانیشدا ژن و منداڵ هەیە شەوانە بەرەو ئیدرنە کەوتوونەتە ڕێ و بە مەبەستی چوون بۆ خاکی یوونان، لە دەوروبەری سنوورەکانی ئەورووپا جێگیر بوون.

بە گوێرەی زانیاریەکان، جگە لە پەنابەرە سوورییەکان، پەنابەرانێک لە وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان، ئێران، پاکستان و مەراکیشیش دوای ئەو هەواڵە بەرەو سنوورەکانی ئەورووپا لە پارێزگای ئەدیرنەوە وەڕێ کەوتوون.

News ID 31245

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha