دەستخۆشیی رێبەری باڵای ئێران لە پزیشکان/ کارەکەتان بەنرخە

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە گەڵ سەرۆکی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکان دیداریان کرد و دەسخۆشیان لە وەزارەتی تەندروستی، پزیشکان و پەرەستاران، کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیدار لە گەڵ سەرۆکی فەرهەنگستانی زانستە پزیشییەکان دەسخۆشیان لە وەزارەتی تەندروستی و هاوکارانی، پزیشکان، پەرەستارەکان و کادیری  دەرمانی وڵات کرد.

ئایەتوڵا خامنەیی وتیان: ئەو زەحمەتانە زۆر بەنرخن، پێگەی کۆمەڵگەی پزیشکی و پەرەستاری لە کۆمەڵگا لە ئاستێکی باڵادایە.

ڕاشیانگەیاند: ئەو زەحمەتە بەنرخانە، پێگەی کۆمەلگەی پزیشکی و پەرەستان لە کۆمەڵگا بەرز دەکاتەوە و خودای گەورە وەڵامی زەحمەتەکانیان دەداتەوە و بە زووترین کات پشت بە خوا نەهامەتی ئەم ڤایرۆسە دزێوە لە کۆڵ دەبێتەوە و ئەم ئەرکە قورسەی ئێوەش درێژەی زیاتر ناخایێنێت..

News Code 31237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =