AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٨ ١٠:٠٢

سەبارەت بە دۆخی پەنابەرانی کورد;

دیداری ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی سووریا لە گەڵ سەرکردەیەکی ئەمریکایی

دیداری ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی سووریا لە گەڵ سەرکردەیەکی ئەمریکایی

ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا ناسبراو بە ENKS لە گەڵ ڤیلیام ڕوباک، ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئیملی برانس، جێگری ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا ناسراو بە ENKS لە گەڵ ڤیلیام ڕوباک، ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئیملی برانس، جێگری ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.

موحەمەد ئیسماعیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنەکەسە، لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە ئەو دیدارە وتی: لە دیدار لە گەڵ لێژنەی ئەمریکی سەفەری ئەم دواییەمان بۆ ئەنقەرە و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا و هەروەها پرسی یەکێتی کوردەکانی سووریا تاوتوێ کرا. هەروهەا لە ئەو دیدارە ڤیلیام ڕوباک، لە سەر گرینگایەتی گەڕانەوەی پەنابەرەکان لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانییەوە بۆ شوێنی ژیانی خۆیان جەختی کردووە.

ئیسماعیل لە درێژەدا وتی: ڕوباک وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی ئەمریکا لە یەکێتی کوردەکانی سووریا و گرینگایەتی دیداری ئەمریکا لە گەڵ ئەندامانی ENKS وتی: لە پێکهێنانی یاسای بنەڕەتی نوێی سووریا کە مافی تەواوی خەڵکی سووریا بە تایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە لە بەرچاو بگرێت، پاڵپشتی دەکەین.

News ID 31232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha