بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جرۆزالم پۆست، پشتراست کرانەوەی تووشبوونی ٢ زایۆنی بە ڤایرووسی کرۆنا، بۆتە هۆی ڕەخنەی توندی هەندێ لە ئەندامانی کەنێست (پەرلەمان) لە کابینەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی.
لەمناوە هەندێ لە سیاسەتوانانی زایۆنی و لەوان لێڤی بکاسیس بەربژێری پۆستی وەزارەتی تەندروستی ئەو ڕژیمە هەوڵ دەدەن پرسی پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا گرێ بدەنەوە بە گریمانەی چەکی بیۆلۆژیکی بوونی.
بکاسیس بە تۆمەتبار کردنی ڕژیمی زایۆنی بۆ نائامادەبوونی هەمبەر بە کرۆناڤایرووس، بە توندی ڕەخنەی گرت لە ئامادەیی تەلئاڤیڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی بایۆلۆژیکی.
هەڵبەت بکاسیس ڕاستەوخۆ کرۆناڤایرووسی بە چەکی بیۆلۆژیکی نەهێنا ئەژمار، بەڵام گرێ دانەوەی ئەو بابەتە بە پرسی نائامدەیی ڕژیمی زایۆنی هەمبەر بە چەکی بایۆلۆژیکی جێی پرسیارە.
ئەو هەڵوێستانە لە کاتێکدایە کە پێشتر لە مانگی ژانڤیە و لە گەڵ پەرەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا، دێنی شۆهام بەرپرسێکی هەواڵگری پێشووی ئیسرائیل ئیدعای کردبوو کە ئەو ڤایرووسە بەرهەمێکی تاقیگەییە و بە ئانقەست لە دەرێ بڵاو کراوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە