داخرانی سنوورەکان کاتین/ دانوستانی وەزارەتی دەرەوە لە گەڵ دراوسێیەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: لە رێگەی باڵوێزخانەکانەوە خەریکی دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێن تا متمانەیان پێ بدەین کە هیچ کەیسێکی گومان لێ کراو لە سنوورەکانەوە تێناپەڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە داخرانی هەندێک لە سنوورەکان لە لایەن دراوسێکانەوە بەڕووی ئێران، وتی: کاتێک کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دۆخی نائاسایی بۆ جیهان ڕاگەیاند، ئاساییە کە هەنگاوەکان بە کۆمەڵ بێت. لەمناوە وڵاتانی دراوسێش وەک ئێمە نیگەرانیگەلێکیان لە هاتنی کرۆناڤایرووس هەیە؛ بەڵام ئەو بابەتە نابێ ببێتە هۆی داخرانی پەیوەندییەکانی جەماوەری یان تەنانەت هەناردە و هاوردەی نێوان وڵاتان.

مووسەوی لە درێژەدا ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی باڵوێزخانەکانەوە خەریکی دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێیە تا متمانەیان پێ بدات کە هیچ کەیسێکی گومان لێ کراو لە سنوورەکانەوە تێناپەڕێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە کاتی بوونی داخرانی سنوورەکان، جەختی کرد: پرسی گرینگ لەمناوە پشت‌ڕاست کرانەوەی تەندروستی مرۆیی و کاڵاکانن کە دەبێ بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچە لەم دۆخەدا بتوانین، وێرای بەهادان بە نیگەانییەکان، پەیوەندییەکان بە شێوی گونجاو درێژە پێ بدەین.

News Code 31186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =