AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ٤ ١١:٥٩

مەرگی ۷ کەس بە هۆی بوومەلەرزە لە وان

مەرگی ۷ کەس بە هۆی بوومەلەرزە لە وان

بەهۆی بوومەلەرزە۵.۷ پلەییەکەی بەیانی ئەمڕۆی باکووری ڕۆژاوای ئێران، کە لە پارێزگای وان و چەند پارێزگایەکی دیکەی تورکیا هەستی پێکرا، ۷ کەس گیانیان لەدەستداوە کە چواریان منداڵن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە روداو، سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند: کاژێر ۰۸:۵۳ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ۵.۷ پلەی رێختەر لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و ئێران روویداوە.

شاری خوێ لە باکووری ڕۆژاوای ئێران چەقی بوومەلەرزەکە بووە و لە قوڵایی ۵.۲۲ کلیۆمەتر روویداوە.

بوومەلەرزەکە لە کوردستانیی تورکیاش بەدووریی ۴.۷۵ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ بووە.

تا ئێستا دەوترێت ۷ کەس بەم بۆنەوە گیانیان لە دەستداوە.

News ID 31161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha