AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٧ ٠٦:٥٥

لە دیدار لەگەڵ لاڤرۆڤ:

داخوازیی مەسرور بارزانی لە ڕووسیا سەبارەت بە کوردی سووریا

داخوازیی مەسرور بارزانی لە ڕووسیا سەبارەت بە کوردی سووریا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەممە مەسرور بازرانی لە شاری میونشن لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و  گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و رووسیا کرا.  

لاڤرۆڤ ڕایگەیاند: رووسیا پشتیوانی لە مافەکانی گەلی کورد لە ناوچەکە دەکات.

وتیشی: "دەمانەوێت دۆخی عێراق ئارام وسەقامگیر بێت و رێگە لە چالاکبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بگیرێت".

هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگی هێوربوونی دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا کردەوە.

مەسرور بارزانی داواشی لە روسیا کرد رۆڵی گرنگی خۆی لە سەقامگیربوونی دۆخی سووریا و رێزگرتن لە مافەکانی گشت پێکهاتەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد بگێڕێت.

News ID 31031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha