بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە وەسیەتنامەکەیدا، وێرای داکۆکی لە خۆڕاگری لە بەرامبەر گوشاری دوژمنان، جەختی کرد: جیهانی ئیسلام پێویستی بە ویلایەت و رێبەرییە.
سەرداری شەهید بە بیرهێنانەوەی پێداگریی ئیمام خومەینی لە ویلایەتی فەقێ وەک تاقە نوسخەی رزگاری بەخشی ئەم ئۆمەتە، جەختیشی کرد: هەمووان بە شیعە و سوننەوە کە یەکەمیان ئیمانی ئایینیی بە ویلایەت هەیە و دووهەمیان ئیمانی عەقڵانی، دەبێ بە دوور لە هەر ناکۆکییەک، بۆ رزگاری ئیسلام خێوەتی ویلایەت بەر نەدەن. بنەڕەتی دوژمنیی جیهان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاگردان و ڕووخاندنی ئەو خێوەتەیە. بە وەڵڵا ئەگەر ئەو خێوەتە بڕووخێت، بەیتوڵڵای ئەحرام و مەدینەی حەرەمی ڕەسووڵەڵڵا و نەجەف، کەربەلا، کازەمین، سامرا و مەشەهەد تەفروتونا دەبن و زیان بە قورئانیش دەگات.
Your Comment