AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ٢٢ ١٤:١٩

لە درێژەی دان پێدانانەکانی پێنتاگۆن؛

١٠٩ کەس لە هێرشی عەین ئەسەد مێشکیان بریندار بووە

١٠٩ کەس لە هێرشی عەین ئەسەد مێشکیان بریندار بووە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە دوا ڕێژەی سەربازانی برینداری ئەو وڵاتە لە هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد، ڕایگەیاند کە ١٠٩ سەربازی ئەمریکا لەو هێرشە تووشی زیانی مێشکی هاتوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە ڕاگەیێندراوێکدا لە تووشی زیانی مێشکی هاتنی ١٠٩ سەربازی ئەو وڵاتە بە هۆی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق هەواڵی دا.

لە بەیاننامەی پێنتاگۆن هاتووە: تا ئێستا ١٠٩ هێزی ئەمریکی بە هۆی زیانی مێشکیی کەم چارەسەریان بۆ کراوە، کە ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ڕاپۆرتی پێشوو ٤٥ کەسی زیاترە.

پێنتاگۆن هەروەها لە دەرمان گەڕانەوەی ٧٦ سەربازی بۆ سەر پۆستەکانیان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: لەو ڕێژەیە ٧٥ کەسیان لە عێراق و ١ کەسیش لە ئەڵمانیا چارەسەری بۆ کراوە.

بە گوێرەی ڕاگەێندراوی پێنتاگۆن، ٢٧ کەس لە سەربازانی ئەمریکی بۆ دەرمان ڕەوانەی ئەڵمانیا کراون و ٢١ سەربازیش ناردراونەتەوە بۆ ئەمریکا.

News ID 30963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha