بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید مەکارم شیرازی سەرکۆنسولی ئێران لە نەجەف وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: چالاکیی کۆنسولگەری ئێران لە نەجەف پاش دوو مانگ داخران و هاوکات لە گەڵ رۆژانی دەیەی فەجر دەستی پێکردەوە.
وتیشی: کۆنسولگەری نەجەف ئێستا زۆربە خزمەتکارییەکانی پێشووی وەک دەرکردنی ڤیزا، پشتڕاست کردنەوەی بەڵگەکان و کاروباری کۆمەڵایەتی چالاک کردووە و لە حەوتەکانی داهاتوو خزمەتکارییەکانی دیکەی کۆنسولخانە دەست پێ دەکاتەوە.
سەرکۆنسولی ئێران لە نەجەف ڕایگەیاند: شوێنی چالاکی کۆنسولگەری لە هوتێلی نێونەتەوەیی کەوسەری ئەو شارە لە تەنیشت مەزاری حەزرەتی فاتمەی زەهرا (دخ)ـیه.
شایانی باسە، نزیکە دوو مانگ لەوە پێش گرووپێک لە تیرۆریستانی سەر بە ئەمریکا و عەرەبستان لە قەوارەی ناڕەزایەتی جەماوەری و بۆ کەڵک ئاوەژۆیی لە کەشی زاڵ بە سەر ناڕەزایەتییەکانی عێراق، هێرشیان کردە سەر کۆنسولگەری ئێران لە نەجەف.
Your Comment