بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد ئازەری جەهرومی ئەمشەو لە شوێنی بنکەی ئاسمانی ئیمام خومەینی پاش هاویشتنی مانگیلەی زەفەر کە بڕیار بوو لە خولگەی ٥٣٠ کیلۆمەتری زەوی جێ بگرێت، وتی: مانگیلەی زەفەریش وەکوو مانگیلەی پەیام پاش ئەوەی کە لە مانگیلەبەرەکە جودا بووەوە، نەیتوانی لە خوگەی زەوی بوەستێت.
ناوبراو وتی: ئەو ماگیلە تەنانەت لە خولگەی ٥٣٠ کیلۆمەتریش تێپەڕی و گەیشتە خولگەی ٥٤٠ کیلۆمەتری بەڵام لە باری خێراییەوە کەمی هێنا و سەرەڕای ئەوەی کە ئەبێ بە خێرایی ٧ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری بگەیشتبا لە خێرایی ٦ هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا ڕاوەستا.
ناوبراو وتی: ئێمە بێ هیوا نابین و لە مانگی خەزەڵوەر مانگیلەی زەفەری ٢ بە مانگیلەبەری سیمۆرغ دەنێرینە بۆشایی ئاسمان.
کاتی هاویشتن تا جێگیر بوونی ئەو مانگیلە نزیک بە ٨ خولەکی خایاند.
Your Comment