ئێران ئامادەیە ناوبژیوانی نێوان تورکیا و سووریا بکات

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە چارەسەری کێشەکانی نێوان تورکیا و سووریا سەبارەت بە ئەدلەب هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ناوەندی دەنگ و رەنگ، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر بابەتی دۆخی ئەدلەب وتی: ئێران وەکوو یەکێک لە وڵاتانی دەسەتەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە، ئامادەیە لە پێگەی خۆی بۆ چارەسەری کردنی دژایەتییەکانی ئێستای نێوان سووریا و تورکیا لە سەر دۆخی ئەدلەب کەڵک وەربگرێت.

مەجید تەخت ڕەوانچی زیادی کرد: دۆخی ئەو ناوچە نالەبارە و ئەبێ هەوڵ بدرێت قەیرانەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت. شەڕ دژی تیرۆریزم ئەبێ درێژەی هەبێت و لە هەمان کاتدا، ئەبێ پارێزوانی زیاتر لە خەڵکی سڤیل بکرێت و ئەوە پرسێکە کە بەردەوام لە سەری جەختمان کردووە.

تەخت ڕەەوانچی، داوای بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننامەی سووچی لە سەر ئەدلەبی کرد کە لە کۆبوونەوەکانی ئاستانەش لە سەر گرینگایەتیان جەخت کراوە.

‌ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن لە پێگەی خۆی بۆ یارمەتی بە چارەسەری سیاسی دژایەتییەکانی ئێستای نێوان تورکیا و سووریا لە سەر ئەدلەب وتی: کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕەوتی ئاستانە کە لە داهاتوویەکی نزیک لە تاران بەڕێوە دەچێت، دەرفەتێکی باشە بۆ لێکدانەوەی گشتیی دۆخی سووریا.

News Code 30901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =