بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ هادیان ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی پەیمانی دووبارەی فەرماندە و بەرپرسانی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئارمانجەکانی رێبەری باڵای شۆڕش لە مەزاری ئیمام خومەینی (ڕە)، بە ئاماژە بە ئامادەیی تەواوی هێزی ئاسمانی ئەرتەش، وتی: لەوڕۆدا فرۆکەگەلی جەنگی و بێ فرۆکەوان لە ناوخۆی وڵات بەرهەم دێت.
وتیشی: توانستی هێزی ئاسمانی بۆ بەرهەم هێنانی پیشەسازیی ئاسمانی و کەرەسەگەلی جەنگی لە ئەنجامی ورەبەخشین و خۆباوەڕیی ئیمامی کۆچکردوو بە گەلی مەزنی ئێران مسۆگەر بووە.
ئەمیر هادیان بە پێداگری لە توانستی باڵای سەربازیی هێزی ئاسمانی و چەکداریی ئێران، ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانی ئەرتەش بە بەرزکردنەوەی توانستی ڕەزمی خۆی لە پەنای هێزەکانی دیکەی چەکداری وڵات، توانای بەرەنگاربوونەوەی هەرجۆرە هەڕەشەیەکی دوژمنانی هەیە.
Your Comment