بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری شەوی دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە سەر بابەتی پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وتی: ژووری ئیزۆلە بە ئاستی ئیمەنی و تەندروستی سەرەوە بە شێوەیەک کە لە هەر ژوورێکدا یەک کەس بخەوێندرێت، ئامادە کراوە.
قادری سەبارەت بە کۆنترۆڵی سنوورەکانی پارێزگا بۆ پیشگیری لە چوونی کۆرۆنا، وتی: هەموو بنکەکانی چاوەدێری تەندروستی لە سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند تەیار کراون.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو موسافر و کەسانە کە گومانی نەخۆشی کۆرۆنایان لە سەرە لە هیچ دۆخێکدا ئیزنی هاتن بۆ ناو ئێرانیان نابێت.
نابراو بە ئاماژە بە ئاماری تووش بووان بە نەخۆشی کۆرۆنا، وتی: لە پارێزگای کوردستان تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی تووش بوونی کەسێک بە ئەو نەخۆشییە نەهاتووە بەڵام بە پێی دوایین ئامارەکان ١٧ هەزار و ٣٤٦ کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە هاتوون و ٣٦٢ کەسیش لە چین گیانیان لەدەست داوە.
ئەو بەرپرسە وتیشی: خەڵک لە بینینی ئامبوڵانس لە حەوشەی نەخۆشخانەکان یان ئەو هێزانە کە جل و ماسکی تایبەتیان هەیە، نیگەران نەبن ئەوە بەس پێوەندی بە ئەنجامی مانۆڕەوە هەیە و بۆ تاقی کردنەوەی ئاستی ئامادەیی پرسنلی نەخۆشخانەکان و ئورژانسەکانی پارێزگا لە کاتی هەستیاردا کار دەکەن.
Your Comment