AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٤ ١٩:١٣

جێگری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان:

بە هیچ لەونێک ڤایرووسی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە کوردستان

بە هیچ لەونێک ڤایرووسی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە کوردستان

جێگری کاروباری توندروستی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە کۆنتڕۆڵی سنوورەکان بۆ پێشگری لە هاتنی تووشبووان بە ڤایرووسی کۆرۆنا بۆ ناوخۆتی وڵات، وتی: تا ئێستا هیچ نموونەیەک لە تووشبووی ئەو نەخۆشەیە لە کوردستاندا نەبینراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری بە ئاماژە بەوەی کە دۆخی کوردستان ئارامە و تا ئێستا هیچ نموونەیەک لە تووشبووی ئەو نەخۆشەیە لەم پارێزگایەدا نەبینراوە، رایگەیاند: رۆژی چوارشەممە ئاگادار بووین کە ڤایرووسی کرۆنا گەیشتۆتە سنوورە رۆژئاواییەکانی وڵات و بەو پێیە ئامادەباش ڕاگەیێندرا.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەو هوشدارە هاتووچۆی موسافیران لە سنووری باشماخ کۆنتڕۆڵ کرا هاتنی کەسانی گۆمان لێکراو بە تووشبوون بەو ڤایرووسە بۆ ناو پارێزگا و وڵات پێشگری کرا.

ناوبراو بیری هێنایەوە: ئەگەر موسافیری گومان لێکراو ئێرانی بێت بە ئەمبۆڵانس ەوانەی ژووری ئیزۆلەی نەخۆشخانەی سنە دەکرێت و ئەگەر موسافیر عێراقی بێت، رێگەی پێ نادرێ هەنگاو بنێتە خاکی ئێرانەوە.

جێگری کاروباری توندروستی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە درێژەدا بیری هێنایەوە: دوو گرووپێک کە زیاتر لە مەترسیی تووشبوون بەو ڤایرووسەن، بازرگانان و شۆفیرەکانن کە شارە سنوورییەکانی پارێزگا لە گەڵ وڵاتی چین لە پەیوەندیدان. هەر بۆیە هەموو ئەو کەسانە چاودێری و پشکنینیان بۆ کراوە و هوشداری پێویستیان دراوەتێ.

News ID 30849

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha