بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانی یارمەتییەکانی شارەوانی ئۆرگانی پارێزگای ئامەد سەر بە پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بۆ جاری دووهەم بۆ بردنی یارمەتییە کۆ کراوەکان بۆ بوومەلەرزەلێدراوان بەرەو لای سورجە و ناوەندی ئەلازیح بەڕێکەوتن کە هێزەکانی پۆلیسی ئەلازیغ بە فەرمانی ئیدارەی پارێزگای بۆ جاری دووهەم ڕێگریان کرد لە چوونی ئەو کاروانە بۆ ئەلازیغ.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دوابەدوای فەرمانی شارەوانی ئۆرگانی بۆ جاری دووهەم کاروانی یارمەتی بوومەلەرزەلێدراوان بریتی لە یەک لۆری و دوو پیکاپ لە ئامەدەوە بەرەو ئەلازیغ بەڕێکەوتن کە لە ناوچەی مەعدەنی پارێزگای ئەلازیغ لە لایەن پۆلیسی ڕێگری لێکرا لە چوونیان بۆ ناو ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان.
کاروانی ئۆرگانی بە گەڕانەوە بەرەو ئامەد یارمەتییە کۆ کراوەکانیان ڕادەستی مانگی سووری ئۆرگانی کرا.
بۆچوونی ئێوە