عەرەبستان بە پاڵپشتی لە تیرۆری سەردار سولەیمانی دەستی لە تاوانەکەی ترامپ هەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە ڕژێمی عەرەبستان بە پاڵپشتی لە تیرۆری سەردار سولەیمان هاوبەشە لە تاوانەکەی ترامپ، وتی: ئەوەی کە دەبێتە هۆی ئاسایشی ناوچەکە، چوونە دەرەوەی هێزە زۆربێژە بیانییەکانە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕەخنەی توند لە قسەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن جەختی کرد: لەبەر ئەوەی کە عەرەبستان خۆی بە باوەپیارەی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان دەبینێت، پێی وایە کە شەهادەتی فەرماندەکانی بەرەی بەرخۆدان بە دەستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دەبێتە هۆی ئاسایشی گرووپە تیرۆریستی و دەوڵەتە تیرۆریست پەروەردەکان.

مووسەوی زیادی کرد: ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی سعوودی، بە پێچەوانە وتنەوەی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان، تیرۆرێکی ئاشکرا بەرگری ڕەوا ناو دەنێت، جێی داخە.

وتیشی: تیرۆری سەردار سولەیمانی، لە لایەن سوپای تیرۆریستی ئەمریکاوە لە خاکی وڵاتێکی دیکە و بە بێ هەماهەنگی وڵاتی میوندار و دژی میوانی فەرمی ئەو وڵاتە و بەرپرسێکی خودی وڵاتی میواندار، ئەویش لە فڕۆکەخانەیەکی سڤیل ئەنجام بووە کە بە دانپێدانانی وڵاتی میواندار، هەوڵێکی دژی  یاسا نێوخۆییەکانی عێراق و سەداسەد پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە. ڕژێمی عەرەبستان بە ئەو پاڵپشتییە هاوبەشی تاوانەکەی ترامپە.

News Code 30759

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =