هۆکاری داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە زیندانە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا میدالیای بەو ئەفسەرەی خۆی دا کە فڕۆکە موسافربەرییەکەی ئێرانی داخست، بەڵام کەسێک کە فڕۆکە ئۆکراینییەکەی پێکا، ئێستا لە زیندانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ گۆڤاری شپیگێل سەبارەت بە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا پاش تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانم، وتی: ئێران و ئەمریکا لە ٤٠ ساڵێ ڕابردوودا، چەندین جار تا سەروبەندی شەڕ ڕۆیشتووین. ئەم جارە بە شێوەیەکی تایبەت دۆخەکە شڵەژا چونکوو دەوڵەتی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستیی لە دژی یەکێک کە بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران ئەنجام دا کە پێشتر هەرگیز ڕووی نەدابوو.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هێرشی تۆڵە کردنەوەی ئێران لە تۆڵەی تیرۆری سەردار سولەیمانی وتی: هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق کاردانەوەی فەرمی ئێران بوو. هیچ ئامانجێکمان بۆ خەسارلێدان لە ئەو هێرشە مووشەکییە نەبوو، ئێمە مافی بەرگری خۆمانمان بە شێوەیەکی شیاو بەڕێوە برد. بەڵام وەڵامی ڕاستەقینە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دەبێت، کە نیشانیان دا لە ئەمریکا ماندوو بوون. ئەمریکییەکان دەبینن کە سولەیمانی وەکوو شەهیدێک کاریگەری زیاتری لە سەردار سولەیمانی دەبێت.

هەواڵنێری شپیگێل پاگەندەی خۆپیشاندانگەلێک دژی ئێران لە عێراقی کرد کە زەریف لە وەڵامدا وتی: ناڕەزایەتیگەلێک لە عێراق و لوبنان دژی گەندەڵی و کەلێنگەلێک کە خەڵک لە دەوڵەتەکانی خۆیانەوە دەبینن، ڕووی داوە و دروشم گەلێکیش دژی ئێران هەیە بەڵام دەربڕینی هەستەکان دوای تیرۆری سەردار سەلەیمانی، پێوەندی ڕاستەقینەی ئێران و عێراقی نیشان دا. لە هەر سیاسەتێکدا لایەنگر و دژبەرێک هەیە.

ئەو گۆڤارە ئەڵمانییە پاشان لە سەر داخرانی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراین لە نزیکی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی قسەی کرد و وتی کە خەڵکی ئێران دژی ئەو کارە خۆپیشاندانیان کرد کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە وەڵامدا وتی: سەرەتا، خەڵک مافی یاسایان بۆ ناڕەزایەتی هەبوو. مەرگی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی بلیمەت لە داخرانی فڕۆکە، بۆ ئەوان دڵتەزێن بوو.

زەریف سەبارەت بە درەنگ بڵاو کردنەوەی هۆکاری داکەوتنی فڕۆکە ئۆکراینییەکە وتی: دۆخەێکی پێچراو لە یەک کاتی پێچراو هەبوو. پێویست بە ماوەیەکی زیاتر هەبوو. ٣٢ ساڵ پێش، ئەمریکا فڕۆکەیەکی موسافربەری ئێرانی تێکشکاند. تا بە ئەمڕۆ ئەوان داوای لێبوردنی فەرمیان نەکردووە. ئەو یەفسەرە کە بەرپرسی داخرانی ئەو فڕۆکە بوو، میدالیاشی وەرگرت بەڵام ئەو کەسە ئێرانییە کە فڕۆکە ئۆکراینییەکەی داخست، ئێستا لە زیندانە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە چ کاتێک لە هۆکاری داخرانی فڕۆکەکە ئاگادار کراوەتەوە، وتی: هەینی دواینیوەڕۆ و ڕێک دوو ڕۆژ دوای ڕوودانی ڕووداوەکە، ئاگادار کرامەوە. کاتێک کە بەرپرسانی باڵای سەربازی گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی کە ئەو ڕووداوە بە هۆی هەڵەی مرۆڤییەوە ڕووی داوە. دەست بەجێ دوای ئەوەی کە ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاگادار کرایەوە، ڕایگەیاند دەبێ خەڵک ئاگادار بکرێنەوە. ئەو ڕاگەیاندنە سەرلەبەیانی شەممە ئەنجام درا و هەفتەیەکی زۆر ناخۆش بوو.

News Code 30688

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =