حزبوڵای عێراق هەڕەشەی دەرکردنی بەرهەم ساڵح لە بەغدا دەکات

بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هۆشداریی لەبارەی پاشهاتەکانی ئەگەری دیداری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە کۆڕبەندی داڤۆس دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە نەشرە، ئەبو عەلی عەسکەری بەرپرسی ئاسایشی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە ەبرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە نابێت لە گەڵ دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە کۆڕبەندی داڤۆس دیدار بکات.

عەسکەری بە بڵاو کردنەوەی ئەو پۆستە تویتەرییە نووسی: ئێمە جەختمان لە سەر ئەوەیە کە بەرهەم ساڵح نابێت لە گەڵ ترامپی گەمژە و هاورێیە بکوژەکانی دیدار بکات.

ناوبروا وتیشی: بەرهەم ساڵح ئەگەر ئەو کارە ئەنجام بدات، عراقییەکان بە ئەو کارە کاردانەوە نیشان دەدەن، و لە بەغدا دەری دەکەن چونکوو ئەو پێچەوانەی ئیرادە و خواستی گەلی عێراق کاری کردووە و خوێنە ڕاوەکانی لە بیر کردووە.

شیاوی باسە کە پێشتریش، ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە عێراقییەکان داوایان لە بەرهەم ساڵح کردبوو کە گەڵ ترامپ دیدار نەکات.

News Code 30644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =