بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە ئینترستینگ ئینجینیرینگ، ماسک کە دەیەوێت بەستێن بۆ نیشتەجێ کردنی درێژەخایەنی هەندێک لە مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی لە سەر گۆی مڕیخ خۆش بکات هیوادارە تا ٣٠ ساڵی تر ئەو ئارەزووە بێتە دی.
ئێلۆن ماسک جەختی کردووە کە تا سێ دەیەی تر سەفەرە گەردوونییەکان بە شێوەی بەردەوام لە سەر گۆی مڕیخ ئەنجام دەبێت و گەردوون پێوە پێشکەوتووەکان بە شێوەی بەردەوام کەس و کەلوپەلە جیاوازەکان لە نێوان مڕیخ و زەوی دەگوازێتەوە و خانووگەلێکیش لە ئەو گۆیە سوور رەنگە چێ دەکرێت.
ناوبراو وتیشی: تا سی ساڵی تر ساڵانە ٦٦٦ گەشت بەرەو مڕیخ ئەنجام دەدرێت کە ئەوە بە واتای دوو گەشت لە ڕۆژدایە.
ئێلۆن ماسک زیادی کرد: لە هەر گەشتیشدا ١٠٠ تۆن کاڵا و کەسانێک لە نێوان زەوی و مڕیخدا جێ بەجێ دەبن.
ماسک سەبارەت بە سووتەمەنی ڕاکتە مڕیخ پیوەکان وتی: لە ئەو ڕاکتانە هیدرۆژن و ئۆکسیژن بەکار دێت و کەمتر لە مێتان و کەربۆن کەڵک وەردەگیردرێت.
Your Comment