یەکەمین دانیشتنی فەرمی هەواڵگریی تورکیا و سووریا چی تێدا وتراوە؟

بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی فەرمی و ئاشکرای نێوان بەرپرسانی هەواڵگریی تورکیا و سووریا بە ئامادەبوونی ڕووسیا لە مسکۆ، هەڵگری پەیامگەلێکی بەرچاوە لە دۆخی ئێستادا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی مەملووک سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانی سووریا لە دیدار لە گەڵ هاکان فیدان سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ڕووسیا بە ئاماژە بە داوکاری دیمەشق لە ئەنقەرە بۆ چۆڵ کردنی یەکجاریی خاکی سووریا، جەختی کرد: دەوڵەتی سووریا پێداگرە لە شەڕی دژی تیرۆریزم و ئازادی هەموو ناوچەی ئەدلەب.

مەملووک لە درێژەدا وتی: تورکیا دەبێ پابەندی ڕێککەوتننامەکانی سووچی سەبارەت بە ئەدلەب بێت، بە تایبەت لە بابەتی چۆڵکردنی ناوچەکان لە تیرۆریزم و چەکەکانیان و کردنەوەی کۆریدۆری حەلەب – لازقیە و حەلەب – حەما.

شایانی باسە ئەم دانیشتنە هەڵگری پەیامگەلێکی بەرچاو بووە و لەمناوە هەندێ لە میدیاکان و لەوان ڕۆیتێرز هەوڵی داوە تا پرسی شەڕ لە دژی هێزە کوردییەکانیش بە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەو دانیشتنە پێناسە بکات و ئیدعای کرد کە "تورکیا و سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە کوردییەکان لە باکووری سووریا دانوستان دەکەن"؛ هەوڵێک کە کاردانەوەی سووریای بە دواوە بووە.

بەرپرسێکی سووری لەوبارەیەوە ڕوونی کردەوە کە گفتوگۆی نێوان سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانی سووریا لە گەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا و چەند بەرپرسێکی ڕووسیا لە سمکۆ تەنیا لەبارەی پاشەکشێی تورکیا لە هەموو خاکی سووریا بووە و هیچ باسێک لەبارەی هاوکاری هاوبەش لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) نەکراوە

ئەو دانیشتنە هاوبەشە لە دوو ڕووەوە گرینگە؛ یەکەم لەباری پەیوەندیی ستراتژیک نێوان ڕووسیا و تورکیا و دووهەم هەوڵی ئەنقەرە و دیمەشق بۆ چارەسەری دۆسیەی سووریا لە رێگەی گفتوگۆوە.

News Code 30543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =