بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی دوایین ئامارەکان بە هۆی بارینەکانی چەند ڕۆژی دوایی لە سیستان و بەلووچستان، لافاو ٥٠٠ ڕێگای گوندیی لە ئەو پارێزگایە داخستووە و هەروەها بە پێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێی لە ئەو پارێزگایە خەساریان دیوە و رێگای پێوەندی ١٢٥ گوندی پەراوێزی تەفتان و میرجاوەش بە هۆی هەستانەوەی ڕووباری وەرزی و بارینی بەفرەوە داخراوە و کارەبای ١٢٠ گوندیش بچڕاوە.
ئاسمانی ١٥ شوێنی سیستان و بەلووچستان بە قەد یەک ساڵ باریوە
بەرپرسی گشتی هەواناسی ئەو پارێزگایە وتی: بە پێی دوایی زانیارییەکان لە ١٥ وێستگەی خوێندنەوەی بارانی ئەو پارێزگایە زیاتر لە ١٠٠ میلی مەتر باران ڕاپۆرت کراوە کە بەرانبەرە لە گەڵ بارینەکانی یەک ساڵی وەرزێری لە درێژخایەن دا.
کارگێڕی مانگی سووری سیستان و بەلووچستان وتی: بە هۆی بارینەکانی ئەم چەند ڕۆژەوە و هاتنی لافاو تا ئێستا بە سێ هەزار و ٤٢٨ کەس لە ٩٨٦ گوند لە ئاستی پارێزگا یارمەتی گەیێندراوە.
ناوبراو هەروەها وتیشی تەواوی هەوڵەکان خراوەتە گەڕ بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئەو کەسانە بەڵام فریاکەوتن بە تایبەتی لە شارستانەکانی دلگان، کۆنارەک و چابهار هێشتا چاوەڕوانی یارمەتین.
سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕووداو و فریاکەوتنە پزیشکییەکانی زانکۆی پزیشکی زاهیدان لە ڕوودانی سێ ڕووداوی هاتەن خوارەوەی میچی ماڵەکان لە سێ شوێنی جیاجیادا هەواڵی کە بە هۆیانەوە کچێکی ٥ ساڵان کوژراوە و دوو کەسی تریش هەواڵی دا.
پارێزگاری سیستان و بەلووچستان شەوی دووشەممە لە سەردان لە ناوچە لافاولێدراوەکانی چابەهار وتی: یارمەتی بە لافاولێدراوەکانی ئەو پارێزگایە بە تایبەتی چابەهار، کۆنارەک و نیکشار بە پێی پڕ بوونی دوو بەنداوی زیردان و پیشین، ئیرادە و وری نەتەوەیی و ئامادە بوونی ڕێکخراوە نادەوڵەتی و خێرخوازەکانی پێویستە.
بەرپرسی گشتی مانگی سووری ئێرانیش وتی: ٢ کۆپتەری مانگی سوور بۆ خزمەت گەیاندنی خێرا بە هاوولاتیان ئەمڕۆ نێدراوەتە ئەو پارێزگا و ئەگەر پێویستیش ببێت سێهەمین کۆپتەریش دەنێرین.
موحموود ڕەزا پیروی وتیشی: یەکەم وەجبەی خێوەت و مادەی خۆراکی ئەو ڕکخراوە ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەک گەیشتووەتە ئەو پارێزگایە.
بۆچوونی ئێوە