بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، بە دووپات کردنەوەی وتەی سەردار حاجی زادە کە وتبووی "خۆزگە ئێمە دەمردین و شایەدی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە نەدەبووین" وەک بۆچوونی تێکرای کۆمەڵەی حاکمییەت، وتی: یاد و ناوی بلیمەتە زانستییە کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە بەردەوام هەرمان دەبێت.
شەمخانی وتیشی: درێژخایاندنی ڕاگەیاندنی هۆی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی بە هۆی زەروورەتی لێکدانەوەی هەموو گریمانەکان و لەوان "هەڵمەتی شیمانەیی دوژمن لە جەمینگ"، "هەککرانی سیستەمەکان"، "پرسی دزەکردن" و پرسە هاوپەیوەندەکان بووە.
ناوبراو بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە هیچ هەوڵێک بۆ حاشاکردن لەوبارەیە لە ئارادا نەبووە، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتاوە بە بانگهێشتی کۆمەڵەی وڵاتانی هاوپەیوەند بەو ڕووداوە، نیازپاکیی خۆی بۆ لێکدانەوەی وردبینانەی ڕووداوی سەلماند و لە هەمان کاتدا هیچ هەوڵێک بۆ حاشاکردن لەوبارەیە لە ئارادا نەبووە، بە تایبەت بە ئاوردانەوە لە چیەتی و تایبەتمەندییە تەکنیکیەکان بابەتە بۆ حاشاکردن نەدەبوو.
Your Comment