بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران بە ئاماژەی بەوە سەردانی ١٤٢بنەماڵە لە کۆی ١٤٧ هاووڵاتی کوژراوی ڕووداوی ئاسمانی بۆ ئیدارەی گشتیی پزیشکی یاسایی، ڕایگەیاند: لە بنەماڵەکان نمونەی D.N.A وەرگیراوە و خەریکی ناسینەوەی تەرمی ئەو خۆشەویستانەن.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە لە بنەماڵەی سێ هاووڵاتیی ئەفغانیش کە لەو فرۆکەیەدا گیانیان لە دەست داوە، نمونەی ژێنێتیکی وەرگیراوە. هەروەها بە هاوکاریی تیمی ڕەوانەکراوە لە ئۆکراین، پڕۆفایلی بنەماڵەی قوربانیانی هاووڵاتی ئەو وڵاتەش بۆ ناسین و لێکدانەوەی شوناسی تەرمەکان ڕادەستی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران کرا.
Your Comment