بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کەمێک پێش ئێستا گەیشتە شاری مەسقەت و لە گەڵ هەیسەم بێن تارێق، سوڵتانی نوێ عومان دیدار و گفتوگۆی کرد.
زەریف، وێڕای سەرەخۆشی کۆچی دوایی سوڵتان قابووس، پیرۆزبایی دەستپێکردنی پاشایەتی نوێ لە هەیسەم بێن تارێق کرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی تاران بۆ پەرەدان بە پەیوەندییەکان و تۆکمەکردنەوەی هاوکاری نێوان دوو وڵاتی بە پاشایەتی عومان ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریی لە پرسەی سوڵتان قابووس چووە مەسقەتی پایتەختی عومان.
News ID 30464
Your Comment