بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە کۆتایی هاتنی زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی قەیران کە لە ئۆگۆستی ٢٠١٩ دەستی پێکرابوو لە ناوخۆی و دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا، لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی نوێ لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ژێر ناوی کاپان ١ و باگوک دژی پەکەکە هەواڵی دا.
بە پێێ نووسراوی ڕۆژنامەی ملیەت، لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە ئاماژە بە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی کاپان ١ و باگوک راگەیێندراوە: ئەو ئۆپراسیۆنگەلە بە بەشداری ٩١٤ هێزی ژاندارمری، پۆلیس و هێزی پارێزەری خۆجەیی تورکیا دژی هێزەکانی پەکەکە دەستی پێکردووە.
کاپان چەمکێکی سەردەمی عوسمانییە کە بە شوێنی فرۆشتنی کەلوپوڵ و مادەی خۆراکی و جلوبەرگ دەوترێت.
باگوک ناوی کێوێک لە ماردینە کە لە نێو کوردەکانی تورکیاش لە سەر کوڕ دەنرێت و ڕەچەڵەکی کوردی هەیە.
بۆچوونی ئێوە