پاگەندەی داخستنی فرۆکەی ئۆکراینی ئۆپەراسیۆنی دەروونی ئەمریکایە

وتەبێژی دەوڵەت لە ڕاگەیێندراوێکدا کەشنانەوە و پاگەندەی کرانە ئامانجی مووشەکی فرۆکەی موسافیری ئۆکراینی لە لایەن ئێرانی بە ئۆپەراسیۆنی دەروونی ئەمریکا زانی و ئیدانەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەت لەو ڕاگەیێندراوەدا وێرای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی دووبارەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنەماڵەی ئازیەتبارانی ڕووداوی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی، ڕایگەیاند: لە ئێستادا ڕێکخراوی ئاسمانی و فرۆکەیی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمیتەی لێکدانەوەی ڕوودای بە پێی یاساگەلی ئیکایۆ پێک هێناوە و بە ڕوونی، وردبینی و خێرایی تەواو، بە بەشداری و ئامادەبوونی کارناسان لە هەموو وڵاتانی هاوپەیوەند، ئەو ڕووداوە ئاسمانییە لە هەموو بارێکەوە لێک دەداتەوە و ئەنجامی تەکنیکی و بەڕێوەبەری لێکدانەوەنوەکە بە تەواوەتی ڕادەگەیێندرێت.

ڕاشیگەیاند: بە پێی یاساگەلی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی ئاسمانی و فرۆکەیی وڵات لەو وڵاتەی کە ڕووداوەکەی تێدا قەوماوە (ئێران)، ڕێکخراوی ئاسمانی وڵاتێک کە بڕوانامەی شیاوێتی گەشتی دەرکردووە و خاوەنی فرۆکەکە (ئۆکراین)، کارخانەی سازێنەری فرۆکە (بۆئینگ) و کارخانەی سازێنەری مۆتۆری فرۆکە (فەڕەنسا) دەتوانن لە ڕەوتی توێژینەوەکەدا بەشدار بن. لە ئێستادا نوێنەری وڵاتی ئۆکراین لە ئێرانە و ئێمە داوا لە کۆمپانیای بۆئینگیش دەکەین کە نوێنەری خۆی بۆ بەشداری لە ڕەوتی لێکدانەوەی قوتوی ڕەش ڕەوانە بکەن.

وتەبێژی دەوڵەت وێرای بانگهێشتی وڵاتانی هاوپەیوەندی دیکە کە هاووڵاتیانی لەو ڕووداوە دڵتەزێنەدا گیانیان لە دەست داوە بۆ بەشداری لە ڕەوتی لێکدانەوەکان، جەختی کرد: ئەوڕۆ بە شێوەیەکی تەواو پلان بۆ داڕێژراوە و ئاگادارانە لە ئۆپەراسیۆنی دەروونیدا گلاوین کە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پێنتاگۆن بە سازدانی دەنگۆی کرانە ئامانجی مووشەکی فرۆکەی بۆئینگی ئۆکراینی ورووژاندوویەتی و ئەم دەنگۆیە بە گڕووتینەوە لە میدیاکاندا بڵاو دەبێتەوە.

لە داهاتوودا کە دەرکەوت ئەو پاگەندەیە ڕاست نییە، هیچکس بەرپرسایەتی ئەو درۆ گەورەیە لە ئەستۆ ناگرێت.

ڕەبیعی ئاماژەی بەوەش دا: دەوڵەتی ئەمریکا لە بری درۆکردن و سازدانی ئۆپەراسیۆنی دەروونی، تەرکیز بخاتە سەر ئەنجامی لێکدانەوەی کۆمیتەگەلی باسکراو.

ناوبراو لە کۆتاییدا بیری هێنایەوە: بە داخەوە سیستەمی ئۆپەراسیۆنی دەروونی دەوڵەتی ئەمریکا و هاوڕێیانی ئاگادارانە و نائاگادارانە بەو درۆیەیان برینی ناسووری بنەماڵە خەمبارەکان دەکولێننەوە و بۆ دابین کردنی ئامانجەکانیان لەو ئۆپەراسیۆنە دەروونییە، بنەماڵەی قوربانیان قوربانی دەکەنەوە.

News Code 30418

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =