بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، سوپای عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە هێرشە مووشەکییە بەربڵاوەکانی سوپای پاسداران دژی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بەربەیانی ئەمڕۆ عێراق کەوتە بەر پەلاماری ٢٢ مووشەکەوە کە ١٧ دانەیان بنکەی عەین ئەسەدی پێکاوە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە جەخت کراوە: تەواوی مووشەکەکان بەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا کەوتووە و هێزەی عێراقییەکان خەساریان نەدیوە.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ٥ مووشەک بنکەکانی هاوپەیمان ئەمریکا لە هەولێری پێکاوە.
شیاوی باسە کە سوپای پاسداران بەربەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی عەین ئەسەد و هەولێر کە تیرۆریستەکانی ئەمریکایان تێدایە لە یەکەم هەنگاوی تۆڵە کردنەوەی قورس، کردە ئامانجی دەیان مووشەکی بالستیک.
Your Comment