ئەوە زلـلەیەکی بەهوژم بوو لە ئەمریکا درا تۆڵە شتێکی دیکەیە/ بوونی ئەمریکا لە ناوچە دەبێ کۆتایی بێت

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: شەهید سەردار حاجی قاسم سولەیمانی هەم کەسێکی بەجەرگ و دلێر بوو و هەمیش فەرماندەیەکی مەنتیقی و ژیر بوو.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی هەستانەوەی خەڵکی قوم لە ۱۹ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۵۶ ، لە گەڵ هەزاران کەس لە خەڵکی ئەم شارە دیداریان کرد.

ڕێبەری باڵای ئێران لە بەشێکی قسەکانیاندا بە ئاماژە بە تیرۆر و شەهید کرانی فەرماندەی باڵای فەیلەقی قودسی هێزی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد کە شەهید سولەیمانی هەم کەسێکی بەجەرگ بوو و دەچوو دڵی مەترسیەکانەوە و لە هیچ نەدەترسا و هەم بۆ کارەکانی ژێری و لۆژیکی لەبەرچاو دەگرت.

وتیشیان: سەردار ئەم ژیری و تەگبیرەیان تەنیا بۆ مەیدان و گۆرەپانی سەربازی نەبوو. لە مەیدانی سیاسەتیشدا  هەر وا بە تەگبیر بوو. لە بواری سیاسەتیشدا دلێر بوو و تەکانی کاریگەر بوون. لەمانەش باڵاتر ئەوە بوو کە سەردار بە ئیخلاس بوو و ئەهلی ڕیا و تەزویر نەبوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئەوان دلێری و تەگبیریان بۆ خودا خەرج دەکرد. ئەهلی ڕیا نەبوون. ئیخلاس زۆر گرینگە و ئێمەیش دەبێ خۆمان لە سەر ئیخلاس ڕابهێنین. ئەوان فەرماندەی شەڕ و زاڵ بە سەر بواری سەربازی بوون و هەمیش زۆر سنوور و حدوودی شەرعییان لەبەرچاو دەگر. هەندێ کەس سنووری خودا لە شەڕدا لەبیر دەکەن. بەڵام سەردار شەهید سولەیمانی هۆشیار بوون کە لەو شوێنەی نەدەشیا چەک بەکاربێت، چەک بەکار نەهێنرێت.

هۆشیار بوو کە ستەم لە کەس نەکرێت؛ زۆر تێبینی بوو کە هەندێ کەس لە بواری سەربازیدا ڕچاوی ناکەن. دەچووە ناو دڵی مەترسی بەڵام گیانی کەسانی دیکەیشی دەپاراست و ئاگای لە گیانی سەربازان و هاوکارەکانی بوو.

سەبارەت بە ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە شکست پێهێنانی پیلانی ئەمریکا سەبارەت بە فەلەستین، ڕێبەری ڕایانگەیاند: ئەو پیاوە توانی پیلانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیا کە یەکێکیان لاواز کردنی فەلەستین بوو، شکست پێبێنت. دەستی فەلەستینیەکانی پڕ کرد و کارێکی کرد کە ئەوان بتوانن خۆراگرن و ڕێبەرانی فەلەستینی چەندین جار ئەم بابەتەیان باس کردووە.

 وتیشیان: پیلانی ئەمریکا لە عێراق، سووریا و لوبنان بە یارمەتی ئەم شەهیدە بەڕێزە پووچەڵ کرایەوە چونکوو ئەوان عێراقیان بە گای شیربدە دەبینی و حاج قاسم یارمەتی ئەم بەرە بەرفراوانەی دا .

سەبارەت بە لوبنانیش ڕایانگەیاند کە ئەمریکا دەیەوێت لوبنان لە بوونی حزبوڵڵا بێ بەش بکات بەڵام حزبوڵڵا ڕۆژ لە دوای رۆژ بەهێزتر دەبێتەوە. دەست و چاوی لوبنان، حزبوڵڵایە کە ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لەم پرسەدا بەرچاوە.من کڕنۆشی بۆ دەبەم کە ئەم قیامەتەی بەرپا کرد. مەعنەویاتی ئەو شەهادەتەکەی وا گەورە کردەوە. بەڕێکرانم بینی لە لایەن ئێرانی و عێراقییەکانەوە کە چییان کرد.

سپاس لە ڕۆحی پیرۆزی دەکەم، شەهادەتی ئەو بە جیهانی نیسان دا کە شۆڕشی ئێمە زیندووە. هەڵبەت من لە ڕووداوێک گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کرمانی بە داخم و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەم.

دوژمنانی وەک ئەمریکای درۆزن و بێ ئینساف ویستیان ئەم موجاهید و فەرماندە کە خەباتی دژی تیرۆریزم کرد بە تیرۆریست بناسێنن، بەڵام گەلی ئێران ناو دەمی ئەمریکایان کوتا.

خاڵێکی گرینگی دیکە ئەرکی ئێمە لە بەرانبەر ئەم ڕووداوەیە کە پرسی تۆڵەسەندنەوە شتێکی دیکەیە کە شەوی ڕابردوو زلـلەیەکی بەهوژم لەوان درا.

ئەوەی وەک بەرەنگاریی گرینگە، کاری سەربازی بە تەنیا بەس نییە و گرینگ ئەوەیە کە بوونی پڕ لە گەندەڵیی ئەمریکا لە ناوچەکە کۆتایی بێت.

ئەمریکاییەکان شەڕ، دووبەرەی و پیلانگێڕی و کاولکارییان هێناوەتە ئەم ناوچەیە، سوورن لە سەر ئەوەش کە هەر ئەم کاولکاری و گەندەڵیەش بە ئێرانەوە بلکێنن.باسی دانوستان و لە پشت میز دانیشتنەوە دەستپێکی دەستێوەردانەکانە کە دەبێ کۆتایی بێت و گەلانی ناوچەکە بوون و دەستێوەردانی ئەوان قبووڵ ناکەن.

 ئێمە نابێت لە ناسینی دوژمندا هەڵە بکەین. زانیاری لە سەر پیلانی دوژمن گرینگە و زانینی شێوازی بەرەنگاریی لە گەڵ دوژمنیس دەبێ خەڵک بیزانن.

دوژمن بریتیە لە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و دەزگای چەوسێنەری کە کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکان و دزکانی جیهانن، پیلانیان ئەوەیە کە گەنجان و خەڵکی ئێمە لە بەشە جۆراوجۆرەکان تووشی تێکشکانی ورە و ئیرادە و گومان بکەن.

 هەڵبەت پیلانی ئەمریکا تەنیا ئەمە نییە. بەڵکوو ئەوان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانی سیاسەتدا لە مەیدانی ئابووری دا کاریان کردووە، گەمارۆکان ببینن.

 ئەوان لە مەیدانی پرسە ئەمنییەکانیشدا چەندین پیلانگێڕییان کردووە. ماوەیەک لەمەوپێش لە خەزڵوەردا و کێشەکانی پەیوەندیدار بە بەنزین و ئەم قسانە، لە وڵاتێکی ئەورووپایی، وڵاتێکی بچووکی پیس، چەن کەس لە دەستوپەیوەندەکانی ئەمریکا لە گەڵ چەند ئێرانیەکی مزۆر و وڵات فرۆش، کۆبوونەوە و دژی کۆماری ئیسلامی پلانڕێژییان کرد.

 ئەو کاتەی لە ئێران ئەو کێشە دروست بوو ئەوان لە ئەمریکا خۆشحاڵ بوون کە کاری ئێران تەواو بووە، داوای دوو ڕۆژ ئاشکرا بوو کە کاری خۆیان تەواو بووە.

 دەبێ پیلانی دوژمن بزانین، دەبێ لە بەرانبەر پیلانی دوژمن دا خاڵە بنەڕەتییەکانی وەک بنەمای فیکری ئیسلامی و شۆڕشی یەکگرتوویی نەتەوەیی.

ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا پەسەند کراوێکی باش بوو. پەسەند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق زۆر باش بوو.

News Code 30374

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =