مەیادین: ئەمریکییەکان خەریکی گواستنەوەی بریندارانی بنکەی عەین ئەسەدن

کەناڵێکی عەرەب زمان ڕایگەیاند: کۆپتەرە ئەمریکییەکان خەریکی گواستنەوەی خەسار بەرکەوتووانی بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە عێراقن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، کۆپتەرەکانی ئەمریکا خەریکی گواستنەوەی خەساربەر کەوتووانی بنکەی ئەمریکی عەین ئەسەد لە عێراقن.

بە پگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سوپای پاسداران بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار هەواڵی دا. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو هێرشانەی ئێران پشت راست کردووەتەوە و وتوویە بەرپرسانی ئەمریکی خەریکی تاوتوێ کردنی ئەو هێرشەن.

هاوکات لە گەڵ هاویشتنی مووشەژ بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد کە گەورەترین بنکەیەکە کە هێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکای تێدا جێگیرن، هەندێک سەرچاوەش لە پێکانی بنکەیەکی سەربازی لە نزیکی شاری هەولێر لە لایەن ئێرانەوە هەواڵ دەدەن.

News Code 30367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =