بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسە پووچەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە بووەتە هۆی تووڕەیی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە تایبەتی لە بەر گرینگی پێنەدانی ڕۆڵی چاوەدێری کۆنگرە بە سەر کردەوەکانی کۆشکی سپی.
پاش هەڕەشەی تویتەریی ترامپ لە سەر پێکانی شوێنە فەرهەنگی و ناسەربازییەکانی ئێران کە بە واتای جەنایەتی جەنگییە، ئەم جارە لە تویتێکی دیکەدا هەڕەشەی کردووە کە بە شێوەیەکی نائاسایی وەڵامی هەر جۆرە هێڕشێکی ئێران دەداتەوە.
لە هەمان پێوەندیدا، کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی سێنای ئەمریکاش لە بەرانبەردا تویتێکی بڵاو کردوەوە و نووسی: ئەم پۆستە بۆ بیرهێنانەوەی ئەو پرسەیە کە دەسەڵاتی شەڕ بە پێی یاسای بنەڕەتی ئەمریکا سپێردراوەتە کۆنگرە و پێویستە کە تۆ یاسای دەسەڵاتی شەڕ بخوێنیتەوە و ئەوەی کە تۆ دیکتاۆر نیت.
Your Comment