بڕیار بوو ئەوڕۆژە سەردار سولەیمانی وڵامی نامەیەکی سعوودییەم پێبداتەوە

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند: ئەو رۆژەی سەردار قاسم سولەیمانی شەهید کرا بڕیاربوو بۆ بەیانییەکەی کاتژمێر ۰۸:۳۰ خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجام بدەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی لە پەرلەمانی عێراق و پێش کۆبوونەوەی دەنگدان لە پڕۆژەی پێشنیار کراو بۆ کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق، سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس، وتەیەکی پێشکەش کرد.

عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند: پێشتر عێراق نامەیەکی سعوودیەی ناردبوو بۆ کاربەدەستانی ئێران و بڕیاربوو رۆژی هەینی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی ئەو نامەی سعودییە بگەیەنێتەوە دەستی من.

ڕاشیگەیاندووە کە نامەکە پەیوەندیداربوو بە نێوەندگیریی عێراق لەنێوان وڵاتانی عەرەبستان و ئێران سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە.

News Code 30287

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =