بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد زەریف وەیزیری دەرەوە لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی یەک تەلەڤیزیۆنی ئێران، وێڕای سەرەخۆش شەهادەتی شەهید سولەیمان بە خەڵک، هاوسەنگەرەکان و بنەماڵەکەی، وتی: پێمان وایە کە ئەمریکییەکان هەڵەی لێکدانەوەیان کردووە و ئەو هەڵە مەترسیدارەیان کردووە. ئەو هەڵە لێکدانەوەییەش بە پێی ڕاوێژدانی نابەجێ لە لایەن وڵاتانی ناوچەکە و ئیسرائیلەوە بووە.
زەریف بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا دژی کەسایەتییەک هەوڵی دا کە لە جیهانی ئیسلام پێگەی تایبەتی هەبوو، زیادی کرد: شەهید سولەیمانی لە ئەفغانستان لە پاڵ خەڵک لە گەڵ قاعیدە شەڕی کرد. لە پاڵ خەڵکی عێراق و سووریا لە گەڵ داعش و بەرەی نوسرە شەڕی کرد و ئەو خەڵکە دەزانن کە ئازادی نیشتمانیان لە گرەوی گیان فیدایی ناوبراو بوو.
زەریف وتیشی: ئێمە تووشی ئەو دۆخە نابین کە ئەمریکییەکان دروستیان کردووە، ئێران هەر کات و بە هەر شێوەیەک کە خۆی بە باشی بزانێت وەڵامی ئەو هەوڵە ئەمریکا دەداتەوە.
ناوبراو وتی: سبەی یا دووسبەی کە پرسی ئەو تیرۆرە لە پەرلەمانی عێراق تاوتوێ کرا خەڵکی عێراق داوای چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکەن.
زەریف سەبارەت بە هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوە، ڕایەگەیاند: وەزارەتی دەرەوە هەوڵی زۆری دەست پێکردووە و من لە گەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تەلەفۆنی قسەم کرد. هاوکات نامەیەک بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایش نێردراوە.
زەریف بە وتنی ئەوەی کە هەندێک کەس پێیان وایە کە خەڵکی عێراق لە شەهادەتی سولەیمانی شادن وتی: سبەی دەبینن کە خەڵکی عێراق چلۆن ڕێز لە خزمەتگوزاری خۆیان دەگرن و بەستێنی ڕووخان و کردنە دەرەوەی ئەمریکا لە عێراق خۆش دەکەن.
Your Comment