بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەماس لە ئەو بەیاننامە وێڕای سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سولەیمانی، ئەو جەنایەتەی ئەمریکا بە توندی ئیدانە دەکات.
بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەکەی خۆیدا هێناویەتی: شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە فەرماندە بەناوبانگەکانی ئێران کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پاڵپشتی کردنی بەرخۆدانی فەلەستین لە تەواوی بوارەکانەوە هەبوو، لەڕێبەر و نەتەوەی ئێران سەرەخۆشی دەکەین.
حەمسا جەختی کردووە: ئێمە وێڕای سەرەخۆشی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و شەهیدەکانی تری جەنایەتەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا، بە نەتەوەی ئازیزی عێراقیش بە بۆنەی شەهید بوونی ژمارەیەک لە ڕۆڵەکانیان لە ئەو هێرشە جەنایەتکارانەی ئەمریکا سەرەخۆشی دەڵێین.
لە درێژەدا حەماس هێناویەتی: ئێمە جەنایەتە بێ کۆتاییەکانی ئەمریکا لە درێژەی توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بە مەبەستی خزمەتگوزاری بە دوژمنی جەنایەتکاری زایۆنی بە توندی ئیدانە دەکەین.
Your Comment