به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره، نیکۆلا دێ سنتیس، به‌رپرسی به‌شی سیاسی و ئاسایشی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی سه‌ربازی ناتۆ سه‌باره‌ت به ڕوودانی شۆڕشێکی نوێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی هۆشداری دا.
ئه‌و ڕایگه‌یاند: له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشێکی نوێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاتانه نه‌توانن ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان ببنه‌وه و ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کان په‌یدا نه‌که‌ن، شۆڕشی نوێی دیکه له ناوچه‌که سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
نیکۆلا دێ سنتیس داوای له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و باکووری ئه‌فریقا کرد که گرنگییه‌کی تایبه‌ت به بابه‌تی پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن و ڕێکاری پێویست بۆ کێشه ناخۆییه‌کانیان بدۆزنه‌ووه. ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کردووه که به بێ پێشکه‌وتنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ناکرێت هیچ ڕیکارێکی درێژ خایه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم بدرۆزرێته‌وه.
Your Comment