بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه سه‌ربازیه‌ی ئه‌مریكا ده‌كەین كه شه‌وی ڕابردو كردیه سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گای فه‌رمی چه‌كدارانی سیستمی به‌رگری هێزه‌كانی عێراق و بوه هۆی ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداری زۆر،.
ئاماژەش دراوە کە ئایەتوڵا سیستانی به‌پێویستیشی ده‌زانێت ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت و قبووڵیش ناكه‌ین له‌ڕێگه‌ی هه‌ندێك لایه‌نه‌وه وه‌ڵامی نایاسایی ئه‌و هێرشانه بدرێته‌وه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌رپرسانی فه‌رمی عێراق لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن بهههڵسوكهوتكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوداوانه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست له‌وباره‌یه‌وه.
داواشیكردووه، عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانی پاكتاوی ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستێوه‌ردانیش له‌كاروباری ناوخۆی وڵات نه‌كرێت.
Your Comment