ئێستا لە دۆخی شەڕ داین/ ئێمە دەسپێکەری شەڕ نەبووین

سەرۆک کۆمار وتی: هەندێک بە دەوڵەت دەڵێن کە بۆ ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکیتان داوە ڕاناپەڕێنن؟ ئەوان دەبێ بزانن کە لە هەلومەرجی ئاشتیدا بەڵێنیمان بە خەڵکی دابوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی رۆژی نەتەوەیی پیشەسازی پێترۆکیمیا، وتی: لێرەدا ڕاشکاوانە دەڵێم کە سەردەمی گەمارۆ و گوشاری هەمبەر بە گەلی ئێران بە سەر دێت، ئەویش بەو پێیەی کە دژبەران و دوژمنانمان تێگەیون کە ناتوانن بە گوشاری لانی زۆری ناچار لە تەسلیم بوونمان بکەن.

ڕۆحانی وتیشی: هەموو هەوڵی ئەوان ئەوە بوو کە ئێمە بچینە سەر میزی دانوستان و لەوێ هەرچی ئەوان وتیان، قبووڵی بکەین. بەڵام نەیانزانی ئەو کارە لە ئێرانی ئیسلامی ئێمەدا مومکین نییە و لەو ماوەیەدا خەڵکی ئێمە بە تێگەیشتنی بەرزیان لە بابەتەکە گەیشتن و بە وستان و خۆڕاگری رێگەیان بە سەپاندنی بڕیاری لەو چەشنە نەدا.

سەرۆک کۆمار بە بیرهێنانەوەی جیاوازی نێوان هەلومەرجی ئاسایی لە گەڵ هەلومەرجی جەنگی، ڕایگەیاند: هەندێک دەوڵەتی دووازدەهەم لۆمە دەکەن و دەڵێن بۆ ڕێک ئەو بەڵێنانەی لە سەرەتای ئەو دەوڵەتە دابووتان، ڕاناپەڕێنن؟ ئێمە لە هەلومەرجی ئاشتیدا ئەو بەڵێنەمان پێ دابوون، بەڵام دواتر تووشی شەڕ هاتین و ئەویش شەڕێک کە بژێرەی ئێمە نەبوو و ئێمە دەستپێکەری نەبووین. تەنانەت ئێمە بیانووشمان نەدا بە لایەنی بەرامبەر، بەڵکوو ئەوە ئەوان بوون کە دەسپێکەری ئەو شەڕە بوون و بە دوای ئەوەوە بوون کە پشتی قایمی گەلی مەزن و سەربەرزی ئێران بشکێنن.

ناوبراو جەختی کرد: دوژمنان لە ساڵی ٩٧ی هەتاوییەوە شەڕێکی بەتەوژم و هەمە لایەنەی ئابووریان لە دژی ئێمە دەست پێ کرد و دەیانەویست ئەو شەڕە، شەڕێکی سیاسیش بێت و هەموو جیهان ناچار بکەن کە دژی ئێران بوەستن، بەڵام نەیانتوانی و شکستیان هێنا. ئەوان تەنانەت دەیانەویست شەڕەکە بە بارێکی یاساییشدا ببەن و کارێک بکەن ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە بزاندنی یاسا تۆمەتبار بکرێت و لەو بوارەشدا دەستەوەستان مانەوە و هیچیان پێ نەکرا.

ڕۆحانی ئامادەبوونی دڵیرانەی خەڵکی لە گۆرەپانی بە یەکەمین هۆکاری بەزاندنی شەڕ و هێرشی دوژمنان زانی و ڕاشیگەیاند: خەڵکی دۆست و دوژمنیان بە جوانی لێک دەدەنەوە و سەرەڕای ئەوەی دوژمنان کەرەسە و ئامێری جۆراوجۆریان بۆ بانگەشە و چەواشەکاری لە بەردەستە، بەڵام نەیانتوانیوه گەلی ئێمە بە چەواشە ببەن.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە سەردارانی بەرەی ئابووری دووهەم هۆکاری سەرکەوتنی وڵات بووە، زیادی کرد: دوژمنان بیر دەکەنەوە کە ئەگەر داهاتی نەوتی خاوی ئێمە دابەزێنن، داهاتی دراومان تووشی ئاڵۆزی دێت و گوشار دەخرێتە سەر نەوتی خاومان. بەڵام هەموو پیشەسازان و کارخوڵقێنانی ئێمە هەوڵی زۆریان دا و لە نێوان داهاتی هەناردەی نانەوتیمان، پێترۆکیمیای ئێمە لە بەرەی پێشەوە بووە.

وتیشی: کاتێک هەموو دەبینن کە لە پیشەسازیی پێترۆکیمیا نە رێگەیەکی ئاسایی، بەڵکوو بازادانی دووهەم و سێهەمیشی بە دواوە دەبێت و بەرهەمەکان بە زیاتر لە دوو هێندەی نرخی ئێستای بەرز دەکاتەوە. ئەوە نیشان دەدات کە ئەو بوارە بەستێنێکی لەبارە بۆ کار. ئەگەر پیشەسازیی دەستە خوار گەشە بستێنیت، بازاری کارییەکی زۆر باش لەو بوارانەشدا دەڕەخسێت.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش دا: خۆبەڕێوەبەری لە بەشە جۆراوجۆرەکان گرینگ و بە بایەخە و دەبێ بەرەیەکی گەنج و کۆمپانیاگەلی زانست تەوەر بانگهێشت بکرێن تا شایەدی گۆڕانکاریی بەرچاو لەو بوارانەدا بین.

News Code 30094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =