ترامپ: سووریا، ئێران و ڕووسیا ئۆپراسیۆنی ئەدلەب ڕابگرن

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکات لە گەڵ شکستی تیرۆریستەکان پاگەندەی کرد: سووریا، ئێران و ڕووسیا ئۆپراسیۆنی ئەدلەب ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکی تویتەری لە هەوڵ بۆ بەلاڕێ بردنی بیری گشتی لە ڕەوتی لێپرسینەوەی خۆی پاگەندەی کرد: ڕووسیا، ئێران و سووریا خەریکن هەزاران کەسی بێ تاوان لە پارێزگای ئەدلەب دەکوژن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە پێشێل کرانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هێرشی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر بەشێک لە خاکی وڵاتێکی سەربەخۆ بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق لە لایەن سەربازانی وڵاتەکەیەوە و تورکیا لە ئەو بارەوە پاگەندەی کرد: ئەو کارە مەکەن. تورکیا بە تەندی هەوڵ دەدات تا ئەو کوشتو بڕە ڕابگرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر کات هێزەکانی سوپای سووریا لە شەڕی بێ ئامان لە گەڵ تیرۆریستەکانی ساختەی دەستی ڕۆژاوا دەگاتە سەرکەوتن، خاوەن تیرۆریستەکان بە بیانووی جیاواز بۆ پاڵپشتی لە ئەوان پەنا دەبەن بۆ ئامیرەکانی مافی مرۆڤ.

News Code 30041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =