بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دوابەدوای هەندێک هەواڵ لە سەر هەوڵی ڕووسیا بە مەبەستی دامەزرانی هێزێکی چەکداری نوێ لە ناوچەکە و دەست پێکردنی ئەندامگیری بۆ ئەو هێزە چەکدارییە کە بڕیارە لە سنوورەکانی تورکیا-سووریا جێگیر بکرێن، سوپای دیمۆکراتیکی سووریا سەبارەت بە ئەو هەوڵە کاردانەوەی خۆی ئاشکرا کرد.
هەسەدە ڕایگەیاند: بەرپرسانی سەربازی کورد لە ئەو گەڵاڵەی ڕووسیا ئاگادارن و هێزی نوێ لە ناوچەی سنووری لە گەڵ هێزەکانی ڕووسیا گەشت لێدانی هاوبەشیان دەبێت.
سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەری پێکدادان لە نێوان ئەوان و ئەو هێزە چەکدارییە نوێیە نییە.
Your Comment