ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشتر کردنی مەعاشی سنوورنشینان بگیردرێتە بەر

فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای کوردستان وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوسرەوی جەختی لە گیرانەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشتر کردنی مەعاشی سنوورنشینان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید سادق حسێنی، بە دەربڕینی هاوخەمیی لە گەڵ بنەماڵەی کۆڵبەرانی گیان لە دەست دراوە لە تەتەی هەورامان، ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بۆتە هۆی خەمباری و کەسەری هەمووان.

ڕاشیگەیاند: هیوادارم لە خێراترین کاتی مومکیندا ڕێوشوێن و رێکارگەلی پێویست بۆ باشتر کردنی دۆخی مەعاشی سنوورنشینان بگیردرێتە بەر تا شایەدی ڕوودانی ڕووداوی دڵتەزێنی لەو چەشنە نەبین.

News Code 29963

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =